اربیل
ئەمڕۆ کاتژێر ٦ سەرلەبەیانی دوای ئەوەی عیسا حەسۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی لە بەردەم ماڵی خۆی دەھاتە دەرەوە بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەی تەقیەوەو گیانی لەدەستدا. ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی باڵای کورد ئەو ھەواڵەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ پشتڕاست کردەوە.
جێگای ئاماژە پێکردنە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان یەپەگە و بەرەی نوسڕە لەماوەی رابردوو، دەنگۆی ئەوە ھەیە کە بەرەی نوسڕە بەنیازە ھێرشی بۆمبی و خۆکوشتن لەدژی بەرپرسانی کورد لەو شارە ئەنجامبدات.