تاشکەنت
بۆ ھەلبژاندی پۆستی سەرکۆماری کە بریارە شەشی مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو لە تاجیکستان بەڕێوەبچێت، پارتی دیموکراتی گەلی دەسەڵاتدار جارێکی تر سەرکۆماری ئێستا (ئیمام عەلی رەحمان)ی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردەوە.
ئیمام عەلی رەحمان سێیەم جارە پۆستی سەرکۆماری تاجیکستان بەدەست دەھێنێت، جاری یەکەم ساڵی ١٩٩٤ و جاری دووەم ساڵی ١٩٩٩ و جاری سێیەمیش سالی ٢٠٠٦ بوو. ئێستاش دوای بڕیاری پارتی دەسھلاتدار، جارێکی دیکە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرکۆماری کاندیدکرایەوە.