Hemin Hüseyin
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
هەولێر - AA
حزب و لایەنە تورکمانییەکان لە هەرێمی کوردستان، وەک خۆیان دەڵێن، نیگەرانن لە دروستکردنی ژمارەیەک لیست و قەوارەی تورکمانی لە لایەن حزبە كوردیه‌كانی هه‌رێمەوە.
بە مەبەستی یەکخستنی گوتاری سیاسیی تورکمانی و رێکخستنی نوێنەرایەتی نەتەوەیی تورکمان لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، پێنج حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی لەناو لیستی گەشەپێدانی تورکمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداری دەکەن وەک کوتلەیەکی یەکگرتوو.
بە گوتەی سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، محەمەد ئیلخانلی قەوارەکەیان پێکدێت لە: پارتی گەشەپێدانی تورکمان، پارتی دیموکراتی تورکمان، بزووتنەوەی بێلایەنی تورکمان، پارتی گەلی تورکمانی و کۆمەڵەی لیبڕاڵی تورکمان.
سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، محەمەد ئیلخانلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە وه‌كو نوێنه‌رانی هەر پێنج لایه‌نه‌كه ناڕه‌زایی خۆیان نیشانده‌ده‌ن له ژماره‌یه‌ك له حزبه كوردیه‌كانی هه‌رێم و داوا دەکەن کە ئیتر چاویان له كورسی توركمانه‌كان نه‌بێت و ئه‌و پێنج كورسییه‌ی بۆ كۆتای توركمانه‌كان هه‌یه، نوێنه‌رانی ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ری دابنیشن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.