اربيل (ئه‌نادوڵ) له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری سه‌ندیگای پارێزه‌ران، بۆ كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكه پشێوه‌ی له نێوان لایه‌نگرانی پارتی و یه‌كێتی دروست ده‌بێ و پاشان هێرش ده‌كرێته سه‌ر دوو رۆژنامه‌نووس.
رۆژنامه‌نووس هۆشمه‌ند سادق به (AA)ی راگه‌یاند "رۆژی دووشه‌ممه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌رانی هه‌ولێر بۆ رووماڵكردن له‌وێ ئاماده‌بووم، پاش دروسبوونی بارگرژی له نێوان پارێزه‌رانی پارتی و یه‌كێتی، پارێزه‌رێكی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان، هێرشی كردهسهرم".
هۆشمه‌ند په‌یانێری ته‌له‌فزیۆنی "KNN" ئه‌وه‌شی وت "سوكایه‌تیش به په‌یامنێری كهانڵی په‌یام كراوه".
دوای ئه‌وه‌ی هێرش كراوه‌ته سه‌ری، به‌وته‌ی خۆی هۆشمه‌ند سادق "سكاڵای یاسایی تۆماركردوه"، چونكه به‌هۆی ئه‌و رووداوه، به سه‌ختی بریندار بووه و له‌هۆش خۆیشی چووه.
له‌لایه‌ی خۆیه‌وه، حاكم ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به په‌یامنێری "AAی راگه‌یاند "ئاگاداری ئه‌و رووداوه‌م به‌ڵام زانیاریم له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووداوه‌كه نیه".
نه‌قیبی سه‌نیدكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "ئێمه دژی ئه‌وه‌ین رێگری له رۆژنامه‌نووسان بكرێت له‌كاتی رووماڵكردنی هه‌واڵه‌كان".
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر له رێكخراوی "زار" بۆ به‌رگری له ئازادییه‌كان، به‌یاننامه‌ی ریكخراوهكهیانی بۆ په‌یامنیری "ئه‌نادوڵ" ناردوه، ده‌ڵێی "له چه‌ند رۆژی رابردوو سێ رۆژنامه‌نووس پیشێلكاریان به‌رامبه‌ركراوه، هه‌ریه‌كه (هاوكار حه‌مه‌د) په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی( په‌یام) به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه، (سالار سابیر)یش كه په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی (هه‌تاو) له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه په‌لامار دراوه، هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌مه‌ش (هۆشمه‌ند سادق) په‌یامنێری knn له لایه‌ن پارێزه‌رێكه‌وه لێدراوه".
هه‌ر له‌و باره‌وه، ئازاد حه‌مه‌دمین نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، وتی"به‌گوێره‌ی یاسایی 35ی كاری رۆژنامه‌نووسی هه‌ركه‌سێك رێگری له‌كاری رۆژنامه‌نووسان بكات، ئه‌وه یاسای پێشێلكردوه، رۆژنامه‌نووسانیش ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن".