ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەردەم بارەگای پولیسی قۆریە لە شاری کەرکوک، کامیۆنێکی بارهەڵگر کە بۆمب رێژکرا بوو تەقێنرایەوە.
لیوا تورھان عەبدولڕەحمان، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە ئاکامی تەقینەوەکەدا دوو کەس کوژراون و ٥٢ کەسی دیکە بریندار بوون."
لیوا تورهان دەڵێ، گومان دەکەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام- داعش تەقینەوەکەی ئەنجام دابێ.
دکتور سباح ئەمین، بەرێوەبەری تەندروستیی کەرکوک بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە ئاکامی تەقینەوەکەی ئەمڕۆدا، دوو کەس کوژراون و ٥٢ ی دیکە بریندار بوون."