Hemın Othman Mohammed
14 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاسایش و سه‌قامگیری سعوودیه و توركیا بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگه و گوتی: "داوای پێكه‌وه كاركردن ده‌كه‌ین بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی بۆ سووریا، عێراق و یه‌مه‌ن".
به ئاماده‌بوونی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شای سعوودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعوود، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو و عادل بن ئه‌حمه‌د جوبه‌یر، یاداشتنامه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعوودیه - توركیایان واژۆ كرد.
چاوش‌ئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه به ئاماده‌بوونی شا سه‌لمان و سهركۆمار ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ عادل بن ئه‌حمه‌د جوبهیردا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێیان واژۆ كردووه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و سعوودیه به‌هێز ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و رێككه‌وتنه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی باڵا و گوتی: "له راستیدا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سعوودیه و توركیا له ئاستێكی ستراتیجیدایه. ئاسایش و سه‌قامگیری سعوودیه و توركیا، بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگه".
گوتیشی: "داوای پێكه‌وه كاركردن ده‌كه‌ین بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی بۆ سووریا، عێراق و یه‌مه‌ن".
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه عادل بن ئه‌حمه‌د جوبه‌یر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆر دڵخۆشن به دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه میكانیزمی ئه‌و دامه‌زراندنه له سه‌ردانه‌كه‌ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵی سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغاندا بۆ سعوودیه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
جوبه‌یر، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رێككه‌وتنه‌كه له هه‌شت ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه و گوتی: "له‌نێو ئه‌و ته‌وه‌رانه‌دا وه‌ك هاوتاكهم جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه دیپلۆماسی، سیاسه‌ت، ئاسایش، ده‌ریاوانی، پیشه‌سازی و وزه، كشتوكاڵ، كولتوور، هاریكاری سه‌ربازی، هاریكاری له بواری ئاسایش‌دا كه هه‌ر هه‌بوو، ئه‌وه‌ش پته‌و ده‌كه‌ین و په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ین. به‌شێوه‌یه‌ك كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وه‌كان بگرێته‌وه. له نزیكه‌وه چاودێری رووداوه‌كانی سووریا و یه‌مه‌ن و رووداوه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین. ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی واژۆمان كردووه كاروباری راگه‌یاندن، میدیا و كونسوڵخانه‌كان ده‌گرێته‌وه. هیواخوازین له هه‌فته‌كانی داهاتوودا هه‌نگاوی جیاواز بنێین بۆ زیاتر به‌ره‌وپیشبردنی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت خاڵی لوتكه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه جێبه‌جی بكرێت. له راستیدا ئێمه وه‌ك كۆماری توركیا و شانشینی سعوودیه، دوو دەوڵەتی تهوهرەیین. زۆر سوپاس بۆ میوانپهروهریتان".