پەکین
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە میانەی گەشتە یەک ھەفتەییەکەیدا بۆ ئاسیا، گەیشتە وڵاتی چین کە دووەمین وێستگەی گەشتەکەیەتی، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی چین کردنەوەی بنکەی ئاسمانی پەکین لە دەریای رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەبێ. لە میانەی ئەو سەردانەیدا بایدن لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکی ئەو وڵاتە شی جیپینگ و سەرۆک وەزیران لی کچیانگ کۆدەبێتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە گەشتەکەی بۆ ژاپۆن رایگەیاندبوو کە دەستپێشخەری یەکلایەنەی چین زۆر نیگەرانی کردووین و لەکاتی سەردانی چین نیگەرانی وڵاتەکەی ئاراستەی سەرۆک و بەرپرسانی تری ئەو وڵاتە دەکا.
میدیای فەرمی چینی ئەمڕۆ رەخنەی لە لێدوانەکانی بایدن لە ژاپۆن گرت و رایگەیاند کە وانشنتۆن پشتگیری ژاپۆن دەکا.
لەلایەکی دیکە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین گینگ یەنشنگ رایگەیاند دامەزراندنی بنکەی دیاریکردنی سەرەوەری ئاسمانی ھەڕەشە نیە بۆ ھیچ وڵاتێک و لەوبارەیەوە گوتی: "بە دڵنیاییەوە ئەو دەستپێشخەریە ھەڕەشە نیە بۆ ھیچ وڵاتێک."