هه‌ولێر
له به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رێككه‌وتنی به‌رایی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و گروپی 5+1 ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، روسیا، چین و ئه‌ڵمانیا ده‌كات و به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌زانێت."
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته روو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیواخوازه رێككه‌وتننامه‌ی به‌رایی جنێڤ كه په‌یوه‌سته به پرۆگرامی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌ستپێكێك بێ بۆ گه‌یشتن به رێككهوتننامهیهكهی كۆتایی نێوان هه‌ردوولا له‌پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
دوای چه‌ند رۆژێك له دانوستانی چڕ و پڕی نێوان گروپی وڵاتانی 5+1 و شاندی باڵای دانوستاندكاری ئێرانی له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی تاران، دواجار هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران ئیمزاكرد.