Abdullah Shukur
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادل پیرۆزبایی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی عیسا له کریستیانەکان و سەری ساڵی نوێ لە ھاووڵاتیانی کوردستان کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گوته‌بێژی حكوومه‌ت، جووتیار عادل پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا لە کریستیانەکان و سەری ساڵی نوێ لە ھاووڵاتیانی کوردستان ده‌كات.
جووتیار عادل له‌باره‌ی پشووی سه‌ری ساڵه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه لە رۆژی ٢٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ه‌وه كه ده‌كاته رۆژی چوارشه‌ممه دەبێتە پشووی فەرمیی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی سه‌ربه حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا رۆژی ٤ی كانوونی دووه‌م كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه و رۆژی ٥ی كانوونی دووه‌م كه رۆژی یەکشەممەیه، دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە.