تەرابلوس
سەرۆکوەزیرانی نوێ لیبیا ئەحمەد معیتیق سەبارەت بە کابینەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە تەلاری ئەنجومەنی وەزیران لە تەرابلوسی پایتەخت سازی کرد گوتی: "حکومەتێکمان دامەزراندووە کە بێ هەڵاواردن باوەشی بۆ ھەموو پێکھاتە سیاسییەکانی لیبیا کردۆتەوە. هەروەها پەیوەندییمان بە گشت لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەوە کردووە و رازیمان کردوون کە بەشداری لە حکومەتی نوێدا بکەن و لەم قۆناغە ھەستیارەدا بۆ پاراستنی بەرژوەندی نەتەوەیی لیبیا، رێگای گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن بگرنەبەر."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.