لاھای
عومەر بەشیر سەرۆکی سودان ھەفتەی داھاتوو بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکا دەکا، دادگای بالای تاوانەکانیش ئەمریکای ئاگادار کردووە لەوەی سەرۆکی سودان بەئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبارە و پێویستە رەوانەی دادگە بکرێ.
ھەرچەندە دادگای ناوبراو نوێنەرایەتیی لە ئەمریکا نیە بەڵام داوا لە ئەمریکا دەکا لە دەستگیرکردنی بەشیردا ھاوکار بێ.
لای خۆیەوە ئەمریکا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە سەرۆکی سودان داوای ڤیزەی لەو وڵاتە کردووە.
لە سالی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاھای بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دژی مرۆزڤایەتی لە ھەرێمی دارفۆر، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عومەر حەسەن ئەلبەشیر دەرکرد.