هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش به پێچه‌وانه‌ی رۆژانی رابردوو گۆڕانكاری له شێوزای شه‌ڕكردنیان دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. له قۆناغی ئێستادا زیاتر هێڵەکانی پێشەوەیان بتەوتر دەکەن وەک لەوەی هێرش بكه‌نە سه‌ر پێشمه‌رگه.
لە سەردانەکانی تیمی رۆژنامەوانی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی مەخموور و گوێڕ، ئەفسەرە سەربازییەکان باسیان لەوەکردووە کە بە پێچەوانەوەی رابردوو، لە ئێستادا چه‌كدارانی داعش هێرش ناکەن.
ئەوەشیان خستەڕوو کە له چەند ناوچه‌یەکی گوێڕ، به تایبه‌تی گوندی زماره، چه‌كداره‌كانی داعش خه‌ریكی لێدانی خه‌نده‌ق و دروستکردنی بەربەستن له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه له هه‌ردوو سنووری گوێڕ و خازر هیچ پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش رووینه‌داوه.
له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئهمساڵەوە چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) توانییان سوپای عێراقی بشكێنن و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شاری موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌ن.
دوا به‌دوای ئه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره بۆ ماوه‌یه‌ك بڕیاری شه‌ڕكردنیان نه‌دا دژ به داعش، له‌و كاته‌دا سه‌ركردایه‌تی كورد به‌رگریكردنی به بژارده‌یه‌كی باش زانی.
دواتر داعش هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌کانی قه‌زای شنگال و سنووری قه‌زای مه‌خمور و ناحییه‌ی گوێڕ و پێشمه‌رگه لەو ناوچانە کشایەوە.
بۆ دوو مانگ ده‌ڕوا له زۆربه‌ی سنووره‌كانی كورد له‌گه‌ڵ سونه، كه ناوچه‌ی كوردنشینی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هه‌رێمی كوردستانە، شه‌ڕ له نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، تا ئێستاش جگه له ئاواره‌بوونی هه‌زاران هاوڵاتی، ژمارەیەک چه‌كداری هه‌ردوولا كوژراون و برینداربوونە.
ئه‌گه‌رچی چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای نەینەوا و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێشخه‌ربوون له هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، كه‌چی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێشمه‌رگه توانی قه‌زای مه‌خموور و به‌نداوی موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك و ناحییه‌ی جه‌له‌ولا له چه‌كدارانی داعش وه‌ربگرێته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ، "پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدایه و تا ئه‌و شوێنه‌ی كوردی تیایه هێزه‌كانمان دژ به چه‌كدارانی داعش ده‌جه‌نگن."
قسه‌كانی بارزانی رۆژی سێشهممهبوو له میانی كۆنگرهیەکی رۆژنامه‌وانی لە هەولێر لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جەواد زەریف، کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئامادەیبوو، لەو کۆنگرەیەدا بارزانی هیوای خواست سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش به نسیبی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بێ.
پاشه‌كشه‌ی چه‌كدارانی داعش به بڕوای چاودێران بۆ به‌هاناوه‌هاتنی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان. كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازییان گه‌یاندە هەرێمی کورستان.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا جاك هیگڵ ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دژ به داعش ئاشكراكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایدەگەیەنێ، ئه‌مریكا، كرواتیا، دانیمارك، ئه‌لبانیا، كه‌نه‌دا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا و به‌ریتانیا هاوكاری سه‌ربازییان پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه دژ به چه‌كدارانی داعش.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان قادر ئوتمان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێ: "له ماوه‌ی دوو مانگی شه‌ڕی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ئێستادا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وان تاكتیكی شه‌ڕیان گۆڕیوه له هێرشه‌وه بۆ به‌رگری، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە هێزی پێشمه‌رگه نهێنی شه‌ڕی داعشی لا ئاشكرابووه."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیوایە داعش "شكستیهێناوه"، هۆكاره‌كه‌ی بۆ "ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه" دەگەڕێنێتەوە، کە وایکردووە له قۆناغی ئێستادا داعش شه‌ڕی هێرش بگۆڕێ بۆ به‌رگری.
news_share_descriptionsubscription_contact

