جنێف
کۆبوونەوە بە بشداری ئەندامانی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش ئەمەریکا، روسیا، چین، فرەنسا، بریتانیا و ھەروەھا ئەڵمانیا و ئێران لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی تاران دەستپێکرد.
لەمبارەیەوە وتەبێژی رێکخەری سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا میشێل مان باسی کۆبونەوەکەی کرد و گوتی " ئامانجی کۆبونەوە چارەسەرکردنی کێشەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانە لەسەر مێز و ھەواڵ دەدەین ئێران رازی بکەین بۆئەوەی دەست بە گۆفتۆگۆ لەوبوارەدا بکات."
لەبارەی سازا نێودەوڵەتیەکانی سەر ئێران مان گوتی " تا لەگفتوگۆکان دەستکەوتێکی بەرچاو لە بواری چارەسەری پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران نەبینرێت، سزا ئابووریەکانی سەر ئێران ھەر بەردەوام دەبێت"
مان ھەروەھا ئاشکرایکرد کە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف سەرۆکایەتی شاندی دانوستاندکاری ئێران لەو کۆبوونەوەیە دەکات و لە بارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەش گوتی: "ئەندامانی ھەمیشەیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازی ئەوە دەکەن سزا نێودەوڵەتیەکانی سەر ئێران زیاتر دەکرێت ئەگەر ئێران باوەڕ بە ئەندامانی ھەمیشەی ئەنجوومەنی ئاسایش نەھێنێت کە پرۆگرامە ئەتۆمیەکەی مەترسیدار نیە، چونکە ئێمە پێمان وا یە تاران یاسای نێودەوڵەتی پێشێلکردووە."
لە درێژەی قەسەکانی دا مان گوتی: "دەبێ ئێران بیسەلمێنێ کە پرۆگرامە ئەتۆمیەکەی بۆ بواری ئاشتی بەکار دێنێ نەک سەربازی."
بڕیارە کۆبوونەو دوو رۆژ بەردەوام بێت.