Heman Hussein Yaseen
25 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر - AA
بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سێ تەوەر دەستی پێکرد.
بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمان، دانیشتنەکە لەسەر سێ تەوەر دەبێت کە بریتیین لە؛ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆچی گەنجان، خستنەڕووی راپۆڕتی لیژنەی بەدواداچوون و فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لەھەرێمی کوردستان.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دا ئەوەخراوەتەڕوو کە گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەبێت کە بریتیین لە؛ خوێندنەوەو گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی (پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی)، سەبارەت بە (دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) کە بەبڕیاری ژمارە ھەشتی ساڵی ٢٠٢٠ پێکھێنرا و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لەھەرێمی کوردستان).
ههرچهنده بڕیاربوو وهزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهشداربێت بۆ گفتوگۆكردن لهسهر دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، بهڵام ناوبراو ئامادهی دانیشتنهكهی ئهمڕۆی پهرلهمانی كوردستان نابێت.