سەرکۆماری یەمەن مەنسور ھادی ئێرانی بە تێکدانی ناوخۆی وڵاتەکە و پشتیوانیكردن لە گروپە نەژاد پەرستەکانی باشووری یەمەن تاوانباركرد.
لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رۆژنامەی ئەلحەیات هادی گوتوویەتی: "بانگەواز بۆ ئێران دەکەین کە کۆتایی بە ھاوکاری گروپە چەکداریەکانی یه‌مه‌ن بێنێ، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانی وڵاتەکەمان لە سەر رێچکەی برایەتی بنیات بنێینەوە. نامانەوێ گرژی له پهیوهدنییهكانمان له‌گه‌ڵ ئێران دروست ببێ، پێشتریش بە برایانی ئێرانیمان گوتبوو کە پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن بكه‌ن، بەڵام ھیچ ئەنجامێکی نەبوو.