ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو سەردانی یەکەی سەربازی سایگی سلێمان شا-ی کرد کە بەبەشێک لە خاکی تورکیا هەژمار دەکرێت لەناو سووریا.
ناوەندی چاپەمەنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لە راگەیانەنراوێکیدا ئاشکرای کردووە، کە داودئۆغڵو سەردانی یەکەی سەربازی سایگی سلێمان شای کردووە.
لە ٢٢ ی شوباتی ٢٠١٥ دا هێزەکانی چەکداری تورکیا، لەئۆپەراسیۆنێکدا مەزارگەی سلێمان شایان بە ٣٨ کارمەندی پاسەوانیەوە گواستەوە و رەوانەی گوندی ئەشمە-یان کرد لەناو خاکی سووریادا.
لە ئۆپەراسیۆنەکدا ٣٩ تانک و ٥٧ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ١٠٠ ئۆتۆمبێل و ٥٧٢ کەس بەشداریان تێدا کرد.