تەرابلوس
ھۆزەکانی ناوچەی فەزان لە باشووری لیبیا یەکیان گرت و ھەرێمێکی یەکگرتوویان ڕاگەیاند, ھۆزە یەکگرتووەکان ھۆی ڕاگەیاندنی ھەرێمێکی سەربەخۆیان گەڕاندەوە بۆ لاوازی پەرلەمان و حکومەتی ئێستا و بە دەمەوە نەھاتنیان بۆ داواکاری ھاوڵاتیانی لیبی و لە پێش ھەموویشیانەوە ناوچەی فەزان.
دوێنێ لەگەلڕ ڕاگەیاندنی ئەو ھەرێمەدا ئەنجومەنێکی باڵا پێکھێنرا, بڕیاری یەکەمی ئەو ئەنجومەنەش پێکھێنانی ھێزی ناوخۆ و دادگا و سوپایەک بوو بۆ پارێزگاری کردن لە بیرە نەوتیەکان و سنوور و سەرچاوە ئاوییەکان.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا سەروەری بە ھیچ کام لە ھۆزەکان نەدراوە و ھەمووان لە مافەکاندا یەکسانن. سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پێکھێنراو (ئەحمەد ئیبراھیم) گوتی "ئێمە لە واقیعدا و بە تایبەت لە ناوچەی فەزاندا ھیچ کات ھەستمان بە بوونی حکومەت نەکردووە, بۆیە بڕیاری پێکھێنای ھەرێمێکی سەربەخۆی یەکگرتوومان دا."