ههندێرن محه‌ممه‌د، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ولێر. سلێمانی. دهۆك 713 كه‌س خۆیان كاندید كردوه".
پێشتریش كۆمیسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوی كرده‌وه، بۆ په‌رله‌مانی عێراق ٩ هەزار و چل كه‌س له سه‌رتاسه‌ری عێراق خۆیان كاندید كردوه و به‌سه‌ر ١٠٧ لیست و قەوارەدا دابەش بوونە.
سەعات دوانزەی شەوی دووشەممە، یەکەم ساتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد. بڕیاره بانگه‌شه تا ٢٨ی مانگی نیسان به‌رده‌وام بێ و له ٣٠ی نیسانی داهاتوودا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێ.
له عێراق، ٢١ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
په‌رله‌مانی عێراق ٣٢٨ كورسییه، بەشی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بەم شێوەیەیە:
پارێزگای هه‌ولێر ١٥ كورسی.
پارێزگای سلێمانی ١٥ كورسی.
پارێزگای دهۆك ١١ كورسی.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ٩٠ كورسییه و له ساڵی ٢٠٠٩وە هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه، بەشی هەر پارێزگایەکیش بەم شێوەیەیە:-
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ٣٠ كورسی.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ٣٢ كورسی.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ٢٨ كورسی.
به‌پێی ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق. رێژه‌ی دانیشتوان و ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه.
ژماره‌ی دانیشتوان. ٥ ملیۆن و ١٦٩ هه‌زار كه‌سن.
ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه: ٢ ملیۆن و ٧٨٥ هه‌زار كه‌س.