هەولێر
رۆژی چوارشەممە 2ی تەمموز، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد جەربا، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، لەو دیدارەدا بارزانی و جەربا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و قەیرانی سوریا و هەڕەشەكانی چەکدارانی توندڕۆیان باسکردووە.
بارزانی باسێکی لەسەر ڕووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە سوننەكانی عێراق لە لایەن چەكدارانی داعش، بۆ میوانەکانی کردووە.