نیویۆرك
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانی بۆ نیویۆرك بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ سەركۆماری عێراق فوئاد مەعسوم و سەرۆكی فەلەستین مەحمود عەباسدا كۆبووەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دەست كەوتووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی دیداری لەگەڵ سەركۆماری عێراق فوئاد مەعسوم ھیوای سەركەوتنی بۆ حكومەتی نوێ عێراق خواستووە و ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكێتی و یەك پارچەیی عێراق بۆ توركیا گرنگە.لە كۆبوونەوەكەدا ھەر دوولا باسیان لە گرنگی شەڕی ھاوبەش لە دژی تیرۆر كردووە و جەختیان لە پەرە پێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان توركیا و عێراق كردووەتەوە.
ئەردۆغان لە میانی دیداری لەگەڵ سەرۆكی فەلەستین مەحمود عەباسیشدا سەرەڕای گفتوگۆ كردن لەسەر چۆنیەتی ھەمیشەیی كردنی ئاگربەستی غەززە ھاوكات جەخت لەسەر گرنگی یەكێتی نێوان لایەنە فەلەستینییەكان كراوە.