ئیستانبوڵ
سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری كڵچارئۆغلو له‌باره‌ی كوشتنی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ محه‌مه‌د سه‌لیم كیراز گوتی: "ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هه‌ر بۆچوونێكی جیاواز بین له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وە ده‌بێت هه‌ڵوێستی هاوبه‌شمان له دژی تیرۆر هه‌بێت".
ناوبراو هەروەها گوتی: "كوشتنی كه‌سێك كه له هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی دادوه‌رییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبووڵکردن نییه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هه‌ر باوه‌ڕ و بۆچوونێكی جیاوازیش بین له كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وە پێویسته هه‌موومان هه‌ڵوێستی هاوبه‌شمان هه‌بێت دژ به تیرۆر".