دھۆک
پەیامنێری ئاژانسی ئەنادۆڵو لە شاری دھۆک رایگەیاند، لە سەعات ٧ی بەیانیەوە ھاوشێوەی شارەکانیتری ھەرێمی کوردستان لە شاری دھۆک پرۆسەی دەنگدان بەشێنەیی دەستی پێکرد و بۆ دەربڕینی خۆشحاڵیشیان بە پرۆسەکە، زۆر لە ھاوڵاتیان بە پۆشاکی کوردیەوە روو لە بنکەکان دەکەن.
لەبەرئەوەی دەنگدان لە سەرەتادایە، رووکردنە بنکەکان ھێشتا تەنکە و قەرەباڵغی نیە. ئامێری مۆری ئەلیکترۆنی کە پێنجشەم لە دەنگدانی تایبەتدا کێشەی تێکەوت، لە دھۆک تائێسشتا کێشەی نیە، بەڵام ھەندێ لە دەنگدەران ناوی خۆیان لە بنکەکان نەدەدۆزیەوە.
لە پارێزگای دھۆک ٢٤٨ بنکەی دەنگدان ھەیە. زیاتر لە ٦١٥ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، لەوانە ٥٧٩ ھەزار و ٢٤٥ کەسیان ھاوڵاتین و ئەوانیتر تایبەتن. ٣٢ رێکخراو ١٥٢٧ چاودێر، چاودێری پرۆسەی دەنگدان دەکەن و ٣٠٧ رۆژنامەنووسیش رووماڵی ھەواڵەکانی دەکەن.