حاج شەھراوی، جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەڵێ: ئەگەر دەسەڵاتی میسر ھەنگاوی بەرچاو بەرەو گۆڕانکاریی نەنێ، ئەوا مەیتخانە و نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە، پڕ دەبن لە قوربانی زیاتر بەهۆی بێباکی هیزە ئاسایشپارێزەکانەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەر لە ساڵیادی "شۆڕشی ٢٥ی یەنایەر" لە میسر، راپۆرتێکی خۆی بەناونیشانی "ئەو نەخشە رێگایەی بە گوشار جێبەجێ بکرێ، دەبێتە ھۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ" بڵاو کردەوە.