Hawkar Yaseen
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند "كۆبوونه‌وه تايبه‌ت بوو به بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق كۆبوونه‌وه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورييه فيدراڵييه‌كان دووپات كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى وڵات، به‌تايبه‌تى ره‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگير و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتانى دۆست و نێرده نێودهوڵهتييهكان له عێراق".
سەرکۆماری عێراق و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی هاوبەشەکەیاندا دەڵێن "كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى تاوتوێ كرد و پشتيوانيى خۆى بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عێراق ده‌ربڕى، ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه بوون و ئاماده‌بووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان و گه‌ره‌نتيكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژيان له‌و ناوچانه".
لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەی سەرکۆماری عێراق و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێککەوتنەکەی نێوان حکوومەتی فیدرال و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شنگال هاتووە "كۆبوونه‌وه پشتگيريى خۆى بۆ دوايين رێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ره‌تكرده‌وه و داواى كرد حكوومه‌تى فيدرال ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات".
گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەشێکی دیکەی تەوەری کۆبوونەوەکە بووە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "كۆبوونه‌وه پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌رى يه‌كجاره‌كيى كێشه و بابه‌ته هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ربڕى به ئاراسته‌يه‌ك كه تيايدا ماف و شايسته دهستوورييهكانى هاووڵاتيیانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى پارێزراو بن".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشیاندا ئاماژەیان بەوە داوە، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بووە و تيايدا باسى ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا کە له ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانييه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌تايبه‌تى كێشه و قه‌يرانى دارايى و هاتووە "كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى بهرژوهندييهكانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانايان يه‌ك بخه‌ن و يه‌كرێز و يه‌كهه‌ڵوێست رووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه".
هەروەها "كۆبوونه‌وه شه‌هيدكردنى ئه‌فسه‌رى ئاسايش غازى ساڵح ئاليخانى له سنوورى پارێزگاى دهۆك شه‌رمه‌زار كرد".