نوێنەری تایبەتی کاروباری منداڵ و شەڕی چەکداری لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەیلا زەرۆگوی راپۆرتێک لە بارەی رەوشی منداڵی سوریادا ئامادە کرد و بریارە ئەمرۆ پێشکەشی گروپی کاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی بکا.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا زەرۆگوی باسی راپۆرتەکە کرد و گوتی: "ئابلۆقەدانی ھەندێک ناوچەی سوریا و نەگەیشتنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ ئەو ناوچانە کاریگەری زۆر خراپی لە سەر رەوشی خەلکی سوریا کردووە. بە ھۆی بەردەوامبوونی شەڕی ناوخۆ و ئابلۆقەدان پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان پاراستنی منداڵان لە سوریا دەستە بەر بکرئ. نوێنەری تایبەتی کاروباری منداڵ و شەڕی چەکداری لە نەتەوە یەکگرتووەکان روونیکردەوە، بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکە دوو جار سەردانی سوریای کردووە و لەوێ لەگەڵ کار بەدەستدانی رژیمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆبووتەوە."
لە بارەی ناوەرۆکی راپۆرتەکەدا لەیلا زەرۆگوی گوتی: "بە ھۆی شەڕی ناوخۆ لە سوریا تا ئێستا نزیکەی دە ھەزار منداڵ گیانیان لە دەست دا و بە ھەزاران بریندار بوون و ھەندێکشیان دووجاری کەم ئەندامیی. نزیکەی ملیۆنێک منداڵ دەربەدەربووین و لە دایک و باوک و کەسوکاریان دابراوون."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.