سەرکردەیەکی یۆپۆزسیۆنی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد: ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ سەرۆکی ئۆکرانیا، پێشنیاری کۆبوونەوەی خستۆتە بەردەم ئۆپۆزسیۆن.
ئارسەن یاتیەنیوک، سەرۆکی پارتی وەتەن کە دەڵێ سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیاری کۆبوونەوەی خستۆتە بەردەم، گوتی: "یانوکۆڤیچ لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە منەوە کرد و داوای لێکردم بۆ گفتوگۆکردن لە سەر چەند بابەتێک، کۆ ببینەوە. یانوکۆڤیچ ھەروەھا جەختیکردەوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا ئامادەیە."