ھەولێر
ھندرێن محەمەد لەدیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو AA بەوجۆرە وردەکاریی خستەڕوو:
- لەھەڵبژاردنی ٢١ی ئەیلولی ئەمساڵ، دوو ملیۆن و ٨٠٠ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
- کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ١١١ کورسین، دەنگدان لەسەر ١٠٠ کورسییان دەکرێ و ١١ ی دیکە بەکۆتا دانراوە بۆ پێکھاتە جیاوازەکانی ناو ھەرێمی کوردستان ( پێنج کورسی بۆ مەسیحییەکان، پێنج کورسی بۆ تورکمان و کورسییەکیش بۆ ئەرمەنییەکان)
- ھەڵبژاردن لەھەرێمی کوردستان بەگوێرەی (یاسای ھەڵبژاردن) کەساڵی ١٩٩٢ لەپەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە بەڕێوە دەچێ، ئەو یاسایە تا ئێستا حەوت جار ھەموارکراوەتەوە، دوایین ھەموارکردنەوە سیستمی دەنگدانی کرد بەلیستی کراوە.
- لیست و قەوارە بەشداربووەکان بەئازادەنە دەتوانن پروپاگەندە بۆ خۆیان بکەن، سەرپێچیکاران بەگوێرەی یاسای کۆمیسۆنی باڵای ھەڵبژاردن سزا دەدرێن.
- رۆژی ٢١ی ئەیلول سەعات حەوتی بەیانی ناوەندەکانی دەنگدان دەکرێنەوەو تا سەعات پێنجی ئێوارە خەڵک دەتوانن دەنگ بدەن، ئەنجامی ھەڵبژاردن ١٠ تا ١٥ رۆژ دەخایەنێ.
ھندرێن محەمەد لەبارەی چاودێری سەر سندوقەکان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "تا ئێستا ١٥ ھەزار بکارتی رێپێدان دروستکراوە بۆ چاودێرانی حیزب و رێکخراوەکان،ھەروەھا کارت دەدرێتە کونسوڵخانەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان ئەگەر بیانەوێ چاودێری ھەڵبژاردن بکەن".
لەبارەی بوونی ناوی ١٧٠ ھەزار مردوو لەلیستی ناوی دەنگدەران بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی ھەولێر گوتی "" ئەوە پروپاگەندەی چەند لایەنێکە دژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژارد. ئێمە ناوی دەنگدەران لە بریکاری خۆراک وەردەگرین و ھەر دوو مانگ جارێک بە لەبەرچاوگرتنی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تازەیان دەکەینەوە".