هه‌ولێر
سەعدی ئەحمەد پیرە به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو لەمەڕ پرۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان لە دوای هەڵبژاردنی ٣٠ی نیسان گوتی: "تائێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق نه‌كراوه، دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵا و تێبینی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وكاته ده‌كه‌وینه گفتوگۆ. به‌هۆی بوونی كێشه‌ی تیرۆر و ره‌وشی سیاسی له عێراق، پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ئاسان نابێ، وه‌كو كورد به یه‌ك تیم له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هەڵبژاردن وتوێژ دەکەین."