رونكردنەوەیەكی ئەنجومەنی شۆڕشی گشتی سوریا باس لەوە دەكا كە لە ناوچەكانی حەڵەب و ئیدلەب شەڕێكی قورس لە نێوان هێزەكانی سوپای سوریای ئازاد و دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شامی سەر بە رێكخراوی قاعیدە دروست بووە و ئێستا سوپای ئازاد چەند ناوچەیەكی كافر نابولیان كۆنتڕۆلكردووە و چەند ئەندامیكی سەر بە گروپی داعشیان بەدیل گرتووە.
هەرچی رێخراوی داعشە ناوچەكانی مەعزەمیەتول نوعمانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان داوتە دەست جەبهەی ئیسلامی و لە ناوچە سەرەكییەكان شەرێكی قوورس لەنێوان كەتیبەی ئەحرارولشام و داعش دا هەیە.
لەرونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە گروپە چەكدارەكانی سەر بە جەبهەی ئیسلامی لەناوچەكانی ئیدلەب و سەراكیب و سەرمین چەندین خاڵی پشكنینیان داناوە، دوای ئەوەی هەواڵی چۆلكردنی حەلەب و ئەتاریبیان داوەتە داعش، شەری قورس لەو ناوچانە دەستیپێكردووە و چەندان كەس كوژراون.
لەڕونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە كە لە باشوری شارەكەدا چەندین چەكداری سەر بە داعش چونەتە ناو ریزەكانی سوپای موجاهیدەكان تاكو لەدژی رژێمی سوریا و داعش بجەنگن. هاوكات سوپای موجاهیدەكان داوای لە داعش كردووە لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لە سوریا بچنە دەرەوە.