Abdulhameed Husseın Karam,Zana Natık Kerem
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رایگەیاند كە بۆ كاركردن و جێبەجێكردنی ئەركەكان بە راستەوخۆ لە ناوەندەكانی هەماهەنگیی لەگەڵ پێشمەرگە، چاوەڕوانی رێككەوتنی كۆتایی و دۆزینەوەی میكانیزمێكی رێكخراو دەكەن.
لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: "تا رێككەوتنی كۆتایی نەكرێت و میكانزمێكی رێكخراو نەدۆزرێتەوە، ئەوا راستەوخۆ ئەركەكان لە ناوەندەكانی هەماهەنگیی لەگەڵ پێشمەرگە لە مەخموور، دیالە، نەینەوا و كەركووك جێبەجێ ناكرێت و كاركردنیش تیایاندا ئەنجام نادرێت".
گوتیشی: "گفتوگۆكان لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامە، بە ئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێكی رێكخراو لە چوار لق و دوو ناوەندی سەرەكی هەمانگیی لە بەغدا و هەولێر".
پێشتر گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاندبوو كە سەبارەت بە ناوەندەكانی هەماهەنگیی لە سێ پارێزگا كە نوێنەرانی وەزارەتەكانی بەرگریی و ناوخۆی فیدرال و وەزارەتی پێشمەرگە تیایدا بەشداربوون، گفتوگۆكراوە.
لیوا یەحیا رەسول ئاشكراشی كردبوو كە ناوەندەكانی هەماهەنگیی، بەشەكانی ئاڵوگۆڕی زانیاریی و هەماهەنگیی بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی عێراق لەخۆدەگرن.