دوبەی
وەزیری دەرەوەی ئێران محمەد جەواد زەریف، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەردانێک گەیشتە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو و لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی میرنیشین شێخ خەلیفە بن زیاد ئال نەھیان کۆبووەوە.
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی رەسمی ئیمارات، شێخ خەلیفە پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەوادزەریف کردووە.لە کۆبوونەوەی نێوان جەواد زەریف و شێخ خەلیفەدا باسی رەوشی ناوچەکە، جیھان و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیمارات کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران باسی سیاسەتی وڵاتەکەی و ویستی ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردووە.
دوای ئەو کۆبوونەوەیە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ھەریەکە لە جێگری سەرۆکی دەوڵەت، سەرۆکوەزیران و میری دوبەیدا کۆ بووەتەوە.
بە پێی ھەواڵی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، ئەو سەردانەی جەوادزەریف لە سەر داوەتی رەسمیی وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئەنجامدراوە کە حەفتەی پێشتر سەردانی تارانی کردبوو.