Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کرد لە سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، فائق زێدان.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەیەکدا کە سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى داد ئاماده‌ى بوون، سيسته‌م و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق و كار و ئه‌ركى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و دادگاى فيدارڵى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق تاوتوێ كراوە.
راشیگەیاندووە کە هه‌ردوولا جهختيانکردووەتەوە له پاراستنى سه‌ربه‌خۆيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و تێكهڵنهكردنى له‌گه‌ڵ سياسه‌ت و هاوڕابوون كه هاوكارى و هههاههنگيى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به ره‌چاوكردنى تايبهتمهنديى هه‌رێمى كوردستان پێويسته، هەروەها ستايشى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستانيان كردووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بابه‌تى پێكهاته و كار و ئه‌ركى دادگاى فيدراڵى و ميكانيزمى ته‌واوكردنى ئه‌ندامانى و چۆنيهتيى ده‌ستنيشانكردنيان به‌پێى رێكاره ده‌ستوورييه‌كان خراونه‌تە به‌ر باس و جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه پهيوهندیدارهكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردووەتەوە.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه پهيوندیدارهكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهربڕىوە و هيواى خواستووە له بابه‌تى خوله‌كانى فێركردن و راهێناندا هاوكاريى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.