ھەولێر
بە گوێرەی زانیاریەکانی دەست ئاژانسی ئەنادۆڵو کەوتوون، شاندێکی پەیەدە کە لە ئەندامانی دەستەی باڵای کورد پێکھاتووە دەگاتە ھەرێمی کوردستان. بەڵام ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پەیەدە لەناو شاندەکە دانیە.
بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا، بڕیارە ئەمشە و سبەی شاندی پەیەدە بگاتە ھەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە ئەمشەو ھەریەک لە ئاڵدار خەلیل و عەبدوسەڵام ئەحمەد ئەندامانی دەستەی باڵای کورد لە رێگای دەرگەی سنوری سێماڵکا و سبەینێش سینەم محەمەد ئەندامی دەستەی باڵای کورد بە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بگەنە ھەرێمی کوردستان.
ھەرچەندە لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە کە ئەمڕۆ شەممە ساڵح موسلیمیش دەگاتە ھەرێم، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکانی AA ساڵح موسلیم بەھۆی پەیوەستبوونی بە چەند کارێکی دیکە لەناو شاندی دانوستکاری پەیەدە نییە.