Heman Hussein Yaseen
14 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2024
هەولێر -AA
بڕیارە سبەی دووشەممە شاندێکی باڵای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە مەبەستی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن سەردانی هەولێر بکەن.
گوتەبيژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جومانە غەلای بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە سبەی دووشەممە شاندێک بە سەرۆکایەتی سەرۆکی کۆمیسیۆن و تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەردانی هەولێر دەکەن.
جومانە غەلای گوتیشی: "شاندەکە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
جێی ئاماژەیە پێشتر وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ٢٥ی شوبات دیاریکرابوو بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە ناتوانێت لەم وادەیەدا پڕۆسەکە ئەنجام بدات.