سلێمانی
پێشانگاكە بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی كرایەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا 11 شێوەكار و فۆتۆگرافەری هەولێر بەشدارییان كردووە.
سەرپەرشتیاری پێشانگاكە هاوكار رسكن لە بارەی پێشانگاكەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم پێشانگایە بیرۆكەكەی لەسەر دۆخێكی ناخۆش و كارەساتاوییە كە كارەساتی شەنگالە، سەرەتا ئەم پێشانگایە لە هەولێر نمایشكراو وەك كۆمەڵێك فۆتۆگرافەر لە هەولێر و دهۆك و زاخۆ هەستمان كرد بەوەی ئەو كارەساتە پێویستی بەوە هەیە كاری زیاتری لەسەر بكرێت".
ئەو گوتی: "لە دوای سلێمانی بیرمان لەوە كردۆتەوە ئەم پێشانگایە بگوازینەوە بۆ وڵاتانی تری وەك ئەڵمانیا و بەلجیكا و دەمانەوێت لە رێگەی تابلۆ و وێنەكانەوە وردتر قسە لەسەر دۆخەكە بكەین".
یەك لە فۆتۆگرافەرانی بەشداربووی پێشانگاكە"شارا بابان" بە فۆتۆی دایكێكی خەمباری شنگالی بەشداری پێشانگاكەی كردبوو، ئەو دایكە بە چاوی پڕ لە فرمێسك و دڵێكی خەمبارەوە دانیشتووە و چاوەڕوانی هەواڵێكی پێنج كچەكەی دەكات كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە براون.
بابان بۆ ئانادۆڵو گوتی: "كارەكەم تایبەتە بە جینۆسایدی ئەنفال و ئەو دایكە شنگالییەی پێنج كچی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە براون، كارەكانی تریش هەموو ئەو كەیسانەیە كە كەسوكاریان براون".
ئەو فۆتۆگرافەرە بە ئەركی هەموو لایەكی دەزانێت هەریەك لەلای خۆیەوە كار لەسەر ئەو جینۆسایدە بكات كە بەسەر شنگالییەكاندا هاتووە و هەوڵی گەڕانەوەی ئەو كچانە بدرێت كە لەسەر دەستی داعش فڕێندراون.