موزەفەر ناگار
پولیسی ھیندستان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: لەشار (موزەفەر ناگارا) موسڵمانان و ھیندۆسەکان بەشەڕ ھاتوون و لەئاکامدا ٢٨ کەس لەھەردوو لا کوژراون.
پۆلیس ھەروەھا رایگەیاندووە ئەم حەفتەیە خوێناوی بووە بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە چونکە لە( ئوتار)ی سەر بەپارێزگای موزەفەر ناگار لەنێوان موسڵمانان و ھیندۆسەکاندا ٢٨ کەس کوژراون.
بۆ بەرگرتن لەتەشەنە سەندنی کێشەکە پولیسی بڕیاری داوە ھاتن و چوون لەبەشێکی ئەو ھەرێمە قەدەغە بکرێن و کارکردن لەکارگەو خوێندنگەکان راگیراون بۆ ماوەیەکی کاتی.