ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان عه‌لی باپیر له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی سوریا و پێكهێنانی ئیداره‌ی کوردی لە ناوجە کوردیەکان تاوتوێ ده‌كا.
له‌رۆژانی رابردوو ئاژانسی ئانادۆڵو له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد سه‌ربازێكی سوری هه‌ستاوه به گرتنی 55 هه‌زار وێنه كه له دیمهكاندا ده‌رده‌كه‌وێ رژێمی ئه‌و وڵاته تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌دا. لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وێنەکان گەیشتە ئەو بڕوایەی سیخوڕ و سەربازانی رژیمی سوریا بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەی گیراوەکانیان داوە.
له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه‌كانی رژێمی سوریا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیر له گفتوگۆیه‌كی ئاژانسی ئانادۆڵودا گوتی "ئه‌و دیكۆمێنتانه ده‌یسه‌لمێنن رژێمی به‌عسی سوریا رژێمێكی خوێنڕێژی خۆسه‌پێنی بێڕه‌حمه، هه‌مان رژێمه گۆڕبه‌گۆڕه‌كه‌ی پێشووی عێراقه كه گه‌لی كوردی ئه‌نفال و كیمیاباران كرد و ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ی و ئایینه‌كانی له عێراقی خه‌ڵتانی خوێن كرد، كه‌واته هه‌ردوو رژێمی سوریا‌و عێراق هه‌ردووكیان سێوێكی لهتكراون".
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌خنه‌ی له لایه‌نی نێودەوڵەتی گرت و گوتی "ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌پێشیانه‌وه ئه‌مریكا راست ده‌كه‌ن، بایی ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌یه هه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌وان بێنه ده‌نگ بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و رژێمه، بۆیه پێویسته له دادگای لاهای دادگایه‌كی عادیلانه‌ی به‌رپرسانی سوری بكرێ له‌سه‌ر كوژارنی هه‌زاران هاوڵاتی سوری و به‌ندكردنی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی تر."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.