Zana Natık Kerem
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
ھاوپەیمانییەکی نوێی سیاسی بەناوی بەرەی نیشتمانیی مەدەنیی پێکھێنراوە.
سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە، ھاوپەیمانییە نوێیەکە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی، سەرۆکهۆز، کەسانی لێھاتوو و چالاکوانی خۆپیشاندانەکان لەخۆدەگرێت.
بە پێی ئەو سەرچاوەیە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، "دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە، ئەیاد عەللاوی بە سەرۆکی بەرەی نیشتمانیی مەدەنیی ھەڵبژێردراوە".
بە گوتەی سەرچاوەکە، بەرەی نیشتمانیی مەدەنیی پەیڕەویی ناوخۆ و بەرنامەی کاری خۆی بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە پڕۆسەی سیاسیدا، داناوە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە لە کۆی ٣٣ ھاوپەیمانیی کە لای کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، خۆیان تۆمارکردووە، ١٣یان خواستی خۆیان نیشانداوە سەبارەت بە بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا.
چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.