هه‌ولێر
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پاش دوو رۆژ له گفتوگۆ، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی دوو كاندید بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق ده‌ستنیشان بكا.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی له‌زاری لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئه‌و حزبه مه‌لا به‌ختیار بڵاویكرده‌وه كه به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد مه‌عسوم كاندیدن بۆ پۆستی سه‌رۆكایەتیی كۆماری عێراق و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یوسف محه‌مه‌د له‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایەتیی كۆمار له په‌رله‌مانی كوردستان، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، فه‌خره‌دین قادر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هیچ ده‌ق و بڕگه‌یه‌ك له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ناكات، كه پۆسته‌كانی ناوه‌ند له په‌رله‌مان یه‌كلایی بكرێته‌وه، یاخوود هه‌ڵبژێردرێت."
قادر هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر بابه‌تی چارهنووسازبێ، ئه‌وكاته په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك مه‌رجه‌ع ده‌توانێ كۆببێته‌وه و بڕیار بدات، به‌ڵام بۆ دیاریكردنی پۆستی سه‌ركۆماری یان هه‌ر پۆستێكی دیكه، په‌رله‌مان یه‌كلایی ناكاته‌وه، له رابردوودا كارێكی وا نه‌كراوه. باوه‌ڕناكه‌م بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سهركۆمار له ئێستا په‌رله‌مان هیچ بڕیارێك بدات."
به‌پێی رێكکه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، سێ پۆسته سه‌ره‌كیه‌كه له عێراق به‌سه‌ر كورد و سووننه و شیعه دابه‌شكراون، له‌و پۆستانه كورد، سه‌ركۆماری به‌رده‌كه‌وێ و هه‌روه‌ها به‌ڕێكکه‌وتنی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان، ئه‌و پۆسته ده‌درێته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.