Aylin Sırıklı
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2016
له‌سه‌ر داواکاریی سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتیی ئه‌نقه‌ره و له‌لایه‌ن دادگای 6همی شاره‌که‌وه، له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌هێرشه‌كه‌ی 17ی شوباتی 2016 كه له‌كاتی تێپه‌رینی ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كان له‌شه‌قامی مه‌ڕاسیمی ئه‌نقه‌ره رووی دا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 48 ئه‌ندامی په‌كه‌كه ده‌ركرا كه هه‌ریه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی رێکخراوه‌که له ئه‌ورووپا زوبێر ئایدار و ره‌مزی كارتاڵ، سه‌رۆكی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه جه‌میل بایك، موراد قه‌ره‌یڵان و فه‌همان حوسه‌ین-یان لەنێودایه.
له‌ئه‌نجامی هێرشه خۆکوژییهكهی 17ی شوباتی 2016 كه له‌كاتی تێپه‌رینی ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كان له‌شه‌قامی مه‌ڕاسیمی ئه‌نقه‌ره رووی دا، 29 که‌س کوژرابوون. له‌میانی لێکۆڵینه‌وه‌کانیشدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌که 15 که‌س ده‌ستبه‌سه‌رکرابوون.
فه‌رمانگه‌ی تاوانه‌کان دژی شیرازه ده‌ستوورییه‌کان له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا داوای ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ 48 ئه‌ندامی په‌كه‌كه کرا كه هه‌ریه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی رێکخراوه‌که له ئه‌ورووپا زوبێر ئایدار و ره‌مزی كارتاڵ، سه‌رۆكی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه جه‌میل بایك، موراد قه‌ره‌یڵان و فه‌همان حوسه‌ین-یان لەنێودایه.
له‌نووسراوی داواکارییه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتیی‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه فه‌رمانی ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی که له‌ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوه‌وه ئه‌نجامدرا، له‌لایه‌ن سه‌رکرده باڵاکانی په‌که‌که/که‌جه‌که‌وه دراوه و له‌دوای فه‌رمانه‌که ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی، ژماره‌یه‌ک گومانلێکراویش که ئه‌ندامی په‌که‌که نیین، هاوکاریی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌که‌یان کردووه.
هه‌رله نووسراوه‌که‌دا هاتووه، "دوای بانگه‌وازی سه‌رکرده باڵاکانی رێکخراوه‌که له‌ژماره‌یه‌ک بەرواری جیاوازدا بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی، چه‌کدارێکی رێکخراوه‌که به‌ناوی عه‌بدولباقی سۆمه‌ر و به‌نازناوی زنار-راپه‌ڕین، هێرشه خۆکوژییهكهی له 17ی شوباتی 2016 له‌كاتی تێپه‌رینی ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كان له‌شه‌قامی مه‌ڕاسیمی ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامداوه.
ئه‌و ناوانه‌ی که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان بۆ ده‌رچووه ئه‌مانه‌ن:
زوبێر ئایدار، وه‌لی تاشکران، سوله‌یمان شاهین، سوڵتان کۆجابهی، سه‌ردار چه‌لیک، سه‌لمان کورتوڵان، ساڵح موسلیم، سه‌بری ئۆک، ره‌زا ئاڵتون، ره‌مزی کارتاڵ، عوسمان گوله‌ن، نورییه که‌سبیر، نوران ئه‌ر، موزه‌فه‌ر ئایاتا، موسته‌فا کاراسو، موراد قه‌ره‌یڵان، مورات ئوچه‌ر، موعه‌زه‌ز ڤوران، مه‌نافی به‌یازیت، مه‌همه‌ت تاهیر کڵچ، مه‌همه‌ت تۆرهن، مه‌همه‌ت دۆغان، مه‌حمود دۆرا، لایقه گولته‌کین، ئیسماعیل ئۆزده‌ن، ئیسحاق ئۆزچاکتو، هولیا ئۆران، هولیا ئه‌رۆغڵو، هه‌ژار چه‌لیک، حه‌سه‌ن ماماک، حامیه‌ت یاڵچنکایا، حه‌مید ئایدۆغان، گولوزار توراڵ، گولوشان ئهکسهن، گولهسهر تۆرون، گۆنول چه‌لیک، فیلیز دومان، فه‌تحی شارلاتان، فه‌همان حوسێن، ئه‌نگین کارائارسڵان، ئه‌لیف یڵدرم، ئه‌کره‌م گونه‌ی، ئه‌دیب یهتوت، دوران کاڵکان، جه‌میل بایک، بیرگول ئایاز، ئایفه‌ر کۆردو و عه‌لی حه‌یده‌ر کایتان.