Zeynep Biçkioğlu
09 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سوپای پاسدارانی ئێران "سپاهنیوز"، جێگری ژەنەڕاڵ قاسم سولێمانی فەرماندەی گشتیی سوپای قودسی ئێران، لقی دەرەوەی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە، دوانیوەڕۆی پێنج شەممە لە دەوروبەری شاری حەلەب لە سووریا کوژراوە.
بەپێی بەیاننامەی سوپای پاسداران، ژەنەڕاڵ حوسێن هەمەدانی کە لە فەرماندەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقیش بووە "لەکاتی بەڕێوەبردنی کاری پێئەسپێردراوی راوێژکاریی لە سووریا بەدەستی تیرۆریستەکانی داعش" کوژراوە.
ناوبراو هەروەها بەرپرسی هەماهەنگی چالاکیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی بەسیجی ئێران، فاتمیونی پاکستان، زەینەبیونی ئەفغانستان و حزبوڵڵای لوبنان لە سووریا بووە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە سەرجەمی رووداوەکە و هەروەها چۆنێتی رێوڕەسمی سەرەخۆشی حوسێن هەمەدانی دوایی رادەگەیەنرێت.
هەژیی گۆتنە، حوسێن هەمەدانی کە لە دامەزرێنەرانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستانی ئێران بووە لە کتێبێکدا بەناوی "واجبە برا" باسی جەنگ و چالاکییەکانی سەربازیی خۆی و سوپای پاسداران دەکات. ناوبراو پاش دامەزرانی لقی دەرەوەی وڵاتی سوپای پاسداران بەناوی سوپای قودس لەو بەشە سەربازییەدا چالاکی خۆی درێژە دا.