لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا مەسیحییە کاتۆلیکەکان و موسڵمانان پێکەوە بۆ ئیدانە کردنی سیاسەتی کاروباری خانەوادە و کۆمەڵایەتی حکومەت خۆپیشاندانیان رێكخست.
ئەو خۆپیشاندانە کە لە لایەن رێکخراوە مەسیحییە کاتۆلیکە توندڕەوەکانەوە رێکخرابوو، لە لایەن موسڵمانانی ئەو شارەوە پشتگیری لێکرا و موسڵمانانیش بەشدارییان لە خۆپیشاندانی ئیدانە کردنی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و پرۆژە یاسای نوێی حکومەت بۆ کاروباری خێزان کرد.