ئیستەنبوڵ
یەکێک لەرێکخراوە خێر خوازەکان کەلە تورکیا بوونی ھەیە بەناوی "وەقفی ھاوکاری مرۆیی" ھەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری لەژێرناوی "ترپەی ژیانی سوریا" ساز کرد. ئەو ھاوکاریانەی کۆدەکرێنەوە لەرێگەی کاروانی سێیەمەوە رەوانەی سوریا دەکرێن.
لەوبارەوە لەبارەگای گشتی ناوەندی وەقفی İHH کۆبونەوەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرا.
لێرەدا ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان د.عەلی قەرەداغی سوپاسی سەرجەم ھاوکاریەکانی رێکخراوەکەی کرد.
قەرەداغی گوتی: بە ٦٥ رێکخراو دەستمان بەم کارە کرد، وەک یەکێتیی زانایان ئێمە بە ٨٥ ئەندام ھەڵدەستێن بە دابەشکردنی ھاوکاریەکان لە سەرجەم ناوچەکان."
قەرەداغی بەم شێوەیە لە قسەکانیبەردەوام بوو: "سەرەتا دەبێت ئامۆژگاری یەکتر بکەین. بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئامۆژگاری یەکتر بکەین و ھەڵەی یەک چاک بکەین دەتوانین زیاتر سوود بگەیەنین، لەدوای جەنگی جیھانی دووەمەوە تائێستا ھەوڵی لەکەدارکردنی ئیسلام و لەناوبردن و سڕینەوەی موسڵمانان دەدرێ، بەدڵنیاییەوە دەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ھەوڵانە سەرەتا ھەوڵی ئامۆژگاریکردنی خۆمان و نەفسمان بدەین، ئەوان بە ھەموو شتێکیانەوە ھێرش دەکەنە سەر ئێمە، بە مێدیا و پارەو سیاسەتیانەوە پلان دادەڕێژن، پێویستە ھۆشیار بین، بەدڵنیاییەوە دەبێ لەدژی ئەوانە بجەنگێین."
قەرەداغی پارتی نوری سەلەفی بە نموونە ھێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە کارەکانی ئەوانە راست نین، گوتی: "ئەوانە لەدژی مورسی و لە حکومەتی دامەزرێنراوی میسر خراپترن، کەوتونەتە رەوشێکی خراپتر لەوان، ئەمانە ھێڵ لەنێوان موسڵمانان دەکێشن، کاری جیاکاری ئەنجام دەدەن."
وا ئیسلاما وا ئیسلاما وا ئیسلاما
کەسایەتیەکی گەورە دەیگوت "وا ئیسلاما وا ئیسلاما وا ئیسلاما" ئێستا ئێمەش بۆ گەلی وڵاتانی میسرو جەزائیر و فەڵەستین و سوریا و بۆ سەرجەم گەلە زوڵم لێکراوە موسڵمانەکان دەڵێنەوە "وا ئیسلاما وا ئیسلاما وا ئیسلاما".
قەرەداغی گوتی: "دڵەکان بۆ گەلی سوریا دەگرین" .
گوتیشی: براکانی ئەوێ لەسەرما دەمرن، جیھانی ئیسلامی بەملیار دۆلاری ھەیە، بەڵام ئەو پارانە بۆ ئەوان خەرج ناکرێ، بێشک بن لەوەی کە خودا لەوانە دەپرسێتەوە، ئەی گەلی سوریا، ئارام بگرن، بێ شک بن لەوەی خودا لەگەڵ ئێوەیە، دڵنیابن لەوەی سەرجەم ئەو کارانەمان بەپشتیوانی خودا ھاوکاریەکان کۆدەکەینەوە و دەیگەیەنینە ئێوە، ئەو خراپانەش بە پشتیوانی خودا چاک دەبێتەوە، ئێوە دڵتان بەئاسودەیی راگرن، ئەوکات بەئارامی شاد دەبین کە دڵەکان ئاسودە بن.
قەرەداغی لەگوتەکانیدا داوای ئارامگرتنی لەگەلی سوریای ئازارچەشتوو کرد، گوتی: "دەمەوێ بەسەرجەم برا موجاھیدەکانی گەلی سوریا رابگەیەنم، خۆتان توند بەگوریسی خوداوە قایم بکەن، بەھیچ شێوەیەک لەرێگای خۆتان لامەدەن، دڵنیابن لەوەی خودا یارمەتی ئێوە دەدات، ئێوە بۆ گەلی سوریا کەوتونەتە ژێر بەپرسیاریەتیەکی گەورە، پێویستە ھاوکاری براکانمان لەوێ بکەین، وەک ئەوەی ئاگادارن لە وڵاتانی کەنداو ھاوکاری زەکات ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەر کردووە، ساڵی ٢٠٠٩ ئەو رێژەیە ٤ ملیار دۆلار بوو، ئەمرۆ ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەر کردووە، بەدڵنیاییەوە ئێمە ئەو ھاوکاریانە بۆ گەلی ئەو ناوچانە رەوانە دەکەین، پێویستە لەو بەرپرسیارێتیە رزگارمان بێ، نابێت لەبیرمان بچیکە لەبەردەم پەروەردگار لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێ."
سەرۆکی گشتی رێکخراوی ھاوکاری مرۆیی بولاند یڵدرم گوتەیەکی پیشکەش کرد و گوتی: ئێستا دەیانەوێ مزگەوتی ئەقسا بروخێنن، سوریا قڕ دەکەن، میسریەکان دەکوژن، ھەروەھا دەیانەوێ تورکیا سزا بدەن، بەھۆی ئەوەی ھاوکاری میسرو سوریا و فەڵەستین دەکا.
بە ٣٦ رێکخراوەوە ھاوکاریمان بۆ گەلی سوریا کۆکردوەتەوە لە سەردەمێکدا کە ھەوڵی پشتگوێخستی ھاوڵاتیانی سوریا دەدرێ، گوتی:٣٠٠ ساڵە ئوممەتی ئیسلام رووبەڕووی سێ شت بوەتەوە: "مردن، ئاوارەبوون، زیندان"، پێویستە لەدژی ئەوە یەکریز بین، ئەو یەکێتییە لابردنی ئەو ھەوڵانەیە، ئێمە رێگای بەرخۆدانمان ھەیە، لەسوریا دژی ئەسەد، لەمیسر دژی سیسی، لە فەڵەستین دژی زایۆنیزم، ئێستا ھەوڵی روخاندنی مزگەوتی ئەقسا دەدەن، سوریا قڕ دەکەن، میسریەکان دەکوژن، ھەروەھا دەیانەوێ تورکیا سزا بدەن، بەھۆی ئەوەی ھاوکاری میسرو سوریا و فەڵەستین دەکا.
یڵدرم گوتی: ئیشەڵا بەم نزیکانە ھەموو ئەوانە ئازاد دەبن.
"ئەی ئومەتی موسڵمان بە٣٦ رێکخراو نا، دەبێت بە٣٦ ھەزار رێکخراو کار بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری بکەین، بەھەموو ھێزێکمانەوە دەبێت ھاوکاری گەلی میسرو سوریا و فەڵەستین بکەین، لەم ھەڵمەتە کە لە تورکیا ساز کراوە چاوەڕوانی ھەموو لایەک بۆ تورکیا دەکەین، چونکە تەنیا تورکیا ناتوانێ ھاوکاری سوریا بکا، دەبێت ھەموو لایەک ھاوکاری یەک بین، بە ھەوڵی سەرجەم لایەنەکان رۆژانی خۆش بنیاد دەنێین، ئیشەڵا رۆژێک لەدیمەشق و قاھیرەو مزگەوتی ئەقسا بەئازادی نوێژ دەکەین.
لەبارەی پرسیارێکی رۆژنامەنووسێک ئایا ھیچ رێگرییەک ھەیە لەناردنی ھاوکاری بۆ سوریا؟، ھەروەھا دوێنێ رێکخراوی کۆمەڵگا مەدەنیەکان لەمیسر داخرا، ئایا رێکخراوی دیکەتان دەبێت؟ لەوەڵامدا یڵدرم گوتی: توانای ناردنی ھاوکاریمان بۆ سەرجەم گەلی سوریا ھەیە، بەڵام بەربەست ھەیە، بەداخەوە ھەندێک گروپ بەبێ ئەوەی بیر لە رەوشی ژیانی گەلی سوریا بکەنەوە، بەربەست دەخەنە بەردەم رێگاکان. لەبەرئەوە ئەو رێگایانە بەلای ئێمەوە کراوەیە، سوپاسی ئەو گروپانە دەکەم کە ھاوکاری ئێمە دەکەن، بەتایبەتی بەرەی ئیسلامی کە تازە دامەزراوە، ھاوکاریەکی زۆری ئێمە دەکەن.
لەکۆتاییی کۆنگرەکەدا مەدالیای رێزلێنان بەسەر سەرجەم ئەو رێکخراوانەی ھاوکاریان بۆ گەلی سوریا کۆ کردوەتەوە دابەش کرا.
راگەیەنرا کە چەندین پێداویستی وەک جلوبەرگی منداڵان و شیرو جلوبەرگی زستانە و بەتانی بۆ سەرجەم شوێنە ساردەکان و ناوچەکانی سوریا رەوانە دەکرێ.