واشنتۆن
ژمارەیەک لە ئەندامە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی کارمەندانی حکومەت لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا گردبوونەوەیەکیان رێکخست و داوای چارەسەرکردنی بە پەلەی ئەو قەیرانە ئابووریەیان کرد کە بەڕۆکی حکومەتی گرتووە.
ئەو گردبوونەویە بە سەرپەرشتی سەرۆکی فیدراسیۆنی کارمەندانی حکومەت داڤید جۆکس بەرێوە برا و بەشداران گردبوونەوە درووشمی " دەمانەوێ کار بکەین" بەرز کربۆوە.
لە لێدوانێکی ھاوبەشی نێوان داڤید جۆکس و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە دیموکراتەکاندا، داوا کرا کۆمارییەکان بە پەلە ھەوڵ بۆ رەخساندنی دووبارە دەستبەکار بوونەوەی حکومەت بدەن.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە رایانگەیاند: پەکخستنی حکومەت لە ئەمەریکا ناوەشێتەوە و ئەو قەیرانە دەبێتە مایەی زەرەر و زیانی بۆ ھەموو کەسێک بۆیە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە گەورەترین خزمەتە کە بە ئەمریکا دەکرێت.
ئەندامی فیدراسیونی کارمەندانی حکومەت (تەیرۆن ئەکۆڤینگتۆن) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ئەو بارودۆخە دەبێتە ھۆکار زیانێک زۆر بەر ئەمەریکا بکەوێت و دەبێ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەپەلە دەست بەکاربکەنەوە و کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران بھێنن.