Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
نیویۆرك - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆبووه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 73ـه‌مین كۆبوونهوهکانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆركی ئه‌مریكایه، له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و راوێژكاری میت، هاكان فیدان ئاماده‌بوون.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌ڕێوه‌چوو.