ئەمرۆ لە چوار ڕیانی دۆمیزی شاری كەركوك دوو بۆمبی چێنراو تەقینەوە و لە ئاكامدا پۆلیسێك گیانی لەدەستدا و یازدە كەسی دیكەش برینداربوون.
بەپێی زانیاریەكانی دەست ئانادۆڵو كەوتوون سەرەتا بۆمبی یەكەم تەقیوەتەوە و دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و شوێنەكە قەڵەبالغ بووە؛ بۆمبی دووەم بە رێگەی ریمۆنت كۆنترۆڵ تەقێنراوەتەوە و لە ئاكامدا پۆلیسێك گیانی لەدەستدا و یازدە كەسیش برینداربوون كە شەشیان پۆلیسن.
هێزەكانی پۆلیس دەوروبەری رووداوەكەیان گرت و دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە شوێنی تەقینەوەكان كرد.