مۆسکۆ
وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کارمەندانی وەزارەتەکەی گوتی: "کاروباری لکاندنی کریمیا و سیڤاستۆپۆلو بە روسیا بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێ کاروبارە یاساییەکان کۆتایی ئەم حەفتەیە کۆتاییان پێ بێ."
سەرۆکی روسیا ڤیلادیمێر پوتین دوێنێ چوارشەممە پەیمانی سەربەخۆیی کریمیا و لکاندنی بە روسیاوە، روانەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد.
بەپێی دەستووری روسیا دەبێ ئەو پەیمانە لە لایەن ھەر دوو باڵی پەرلەمانەوە ( باڵی سەرەوە و باڵی خوارەوە) ئیمزا بکرێ و دواتر جێبەجێ دەکرێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.