Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
جێگری سکرتێری گشتی و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن لە بارەی بانگه‌شه‌كانی پیلانگێری دژ بە جه‌هه‌په، رایگەیاند: "بانگه‌شه‌كردن بۆ له رێلادانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك كه متمانه به خۆی و به گه‌له‌كه‌شی ده‌كات له رێگای چوونمان به‌ره‌و قۆناغی 2019، هه‌ڵسوكه‌وتێكی دوور له ژیرییه".
کاڵن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی کۆماری وەڵامی پرسیارەکانی میدیاکارانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی هەنگاونانی تورکیا لەبارەی بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، کاڵن ئاماژەی بەوە دا کە دەیەوێت جارێکی دیکە جەخت لەوە بکاتەوە بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بڕیارێک نییە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی پێ چارەسەر بکرێت.
کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە لەنیوان هەولێر و بەغدا زنجیرەیەک کێشەی ئابووری، سیاسیی، سنوور، ناوچەیی و ئەمنی هەن. بەمەبەستی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش بەردەوام لە پەیوەندی دان لەگەڵ بەغدا و هەولێر، گوتیشی: "ئەگەر بەغدا چەند هەنگاوێک بگرێتە بەر کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ بەپیرەوەچوونی داواکارییەکانی هەرێم بەتایبەت لەم هەفتەیەدا کە سەردانی شاندیان لە نێواندایە. بەڵام ئەگەر دەستپێخشەرییەکان بەهیچ دانەنران و گوترا تاکە رێگەچارە گشتپرسییە بەدڵنییاوە لێرە لە پێش هەموو شتێک هەولێر تووشی سەختی دەبێتەوە. کە ئەنجامی ئەوە دەردەکەوێ ئەنجامەکەی هەرچییەک بێت هەولێر تووشی زەحمەتی دەکات. چونکە گشتپرسییەکە هەموو خەڵک و دەوڵەتی عێراق ناگرێتەوە بەڵکو تەنها لە ناوچەیەک ئەنجام دەدرێت".
كاڵن راشیگه‌یاند كه دانانی كه‌ركووكیش له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌دا كه گشتپرسییان تێدا ئه‌نجامده‌درێت، یه‌كێكی دیكه‌یه له بابه‌ته گرنگه‌كان و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا: "ئه‌مه نه به‌پێی یاسا و نه به‌پێی ده‌ستوور دروست نییه. به‌لای ئێمه‌وه گرنگییه‌كی جیاوازی هه‌یه. چونكه كه‌ركووك شارێكی توركمانیه. به‌ڵێ كورد و عه‌ره‌بیشی تێدایه، به‌ڵام وه‌ك كاراكته‌ری سه‌ره‌كی كه‌ركووك شارێكی توركمانیه و ئه‌وان خۆشیان له‌وێ روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه توركامانهكان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا بایكۆتی ئه‌م گشتپرسییه بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه له شه‌رعییه‌تی ده‌ره‌نجامی ئه‌وێ ده‌كۆڵرێته‌وه و كه‌شی ئارام و ئاسایشی شاره‌كه‌ش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه."
كاڵن گوتیشی: "بانگه‌وازمان بۆ وازهێنانه له‌و بڕیاره. ئه‌و جۆره بڕیارانه ده‌درێت له په‌رله‌مانه‌كانی خۆیاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به عەقڵێكی سه‌لیم بیربكەیتهوه و هه‌نگاوی دروست هه‌ڵبنێیت. له‌و بابه‌ته‌شدا به دڵنیاییه‌وه هه‌نگاو هه‌یه كه پێویسته حكوومه‌تی به‌غدا بیگرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها هه‌نگاو هه‌یه كه پێویسته حكوومه‌تی هه‌ولێر بینێت. ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر شانمان به راوێژ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ده‌ده‌ین".