ئورفە
لە ئەنجامی شەڕوپێكدادانەكانی ناوچەی كۆبانێ كە لە نێوان شەڕڤانە كوردەكان و رێكخراوی داعشدا روودەدات. دوكەڵێكی زۆر لەو ناوچەیە بەرزبۆتەوە.
بەپێی ئەو سەرچاوە ناوخۆییانەی كە زانیاریان داوەتە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دەكرێت كە هێشتا شەر لە نیوان هێزەكانی یەپەگەو داعشدا بەردەوامە.
هاوكات هەر بە پێی ئەو زانیاریانە، شەڕوپێكدادانەكان لە دووری ٧ كم لە كۆبانێەوە درێژەی هەیە.
لەلایەكی دیكەوە لەدوای تەقینەوەیەك كە لە كۆبانێ روویدا، دوكەڵ لەناوچەكە بەرزبۆوە.