لە سێیەم ساڵیادی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی تونس، لە شاری تونسی پایتەخت خۆپیشاندانێک ڕێکخرا.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانیەوە لەناو مەیدانی ئەلقاسبا ڕێکخرا و تێیدا خۆپیشاندەران پشگیری خۆیان بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی شۆڕش دەربڕی و بەتوندی ئیدانەی ناساندی ئەنسارو شێخ شەریعە یان وەک گروپێکی تیرۆریستی کرد.
مەروان جدە ئەندامی ئەنجومەنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ AA رایگەیاند کاتەکە گونجاو نییە بۆیە زۆر وابەستە نین بە ھیچ جۆرە خۆپیشاندانێکەوە ,بەڵام تەنیا ئامانجمان ئەوەیە بە ڕێگەیەکی دەوور لە پارتیزانی سەرلەنوێ دروشمەکانی شۆڕش بەڕێگەی خۆپیشاندانەوە بەرز بکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا لەبەر بەھۆکاری ئەمنی بە ھەزاران خۆپیشاندەر نەیاتوانی بگەنە ناو مەیدانەکە و راشیگەیاند کە ئەنسارو شەریعە بەشێکی دانەبراوەی گەلی تونسە.
لەلایەکی دیکە عەبدولەتیف یادی سکرتێری گشتی بزاڤی وەفای ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند ئەوان گوێ بە دیالۆگی نیشتیمانی نادەن و ئاشکراشیکرد کە بەھیچ شێوەیەک دان بە مەھدی جومعە وەک سەرۆک وەزیران نانێن.
ئیادی لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەبارەی داھاتووی تونسەوە ھەوڵی تەواو و بەردەوام دەدەن و ئاشکراشیکرد کە لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەن ھەنگاوی جدی بنرێت بە ئاراستەی داداگاییکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و ھەورەک داوای پاراستنی بنەماکانی شۆڕشی کرد.
ئەنجومەنی نیشتمانی لە پێناو شۆرشدا کە پێنجشەممەی رابردوو دامەزرا، ئامانجیان داماڵینی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی تونسە کە دژی شۆڕشی ٢٠١١ ی تونس وەستابوونەوە.
لە ١٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ تونس یەکەم وڵات بوو کە خۆپیشاندانی تێیدا سەری ھەڵداو دواتر بەھاری عەرەبی لێکەوتەوە ئەویش دوای ئەوەی گەنجێکی زانکۆ بە ھۆی دەست گرتن بە سەر کەلو پەلی دەستگێریەکەوە لەلایەن پۆلیسەوە ئاگری بەردایە جەستەی خۆی، ئەمە بووە ھۆکاری ھەڵایسانی شۆڕش و دواتر لە ١٤ ی کانونی دووەمی ٢٠١١ دا زەین ئەلعابیدین عەلی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ناچار بوو وڵات بەجێبھێڵێت.